maandag 27 oktober 2014

ڕوانینێك له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ ژیان



Ako Mirayy_ئاکۆ میرەیی



هه‌موومان كائینى زیندوین و یه‌زدان هه‌ریه‌كه‌و جیا له‌وى دى  زه‌ین و دیدگاو وردبونه‌وه‌ى پێ به‌خشیوین "له‌وانه‌یشه‌ هه‌ندێكمان چوون یه‌ك ونزیكه‌ته‌بعبینن به‌ڵام هه‌ر به‌جیاوازى وردو جیا له‌یه‌ك...ئینجا چوارچێوه‌و سنورى مه‌وداى تایبه‌تیش،هه‌موومان مه‌به‌ستم مرۆڤه‌كانه‌ به‌ بێ جیاوازى ئه‌تنیك و مه‌زه‌ب و ره‌نگ و خوو،لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئاڵۆزى بسازێنین و بمانه‌وێت تێكڕاى ته‌بیعه‌ت و ڕوانین و مه‌شره‌به‌كان وه‌ك خودى ئێمه‌بن و وه‌ك ئێمه‌ قه‌تیسبن و وه‌ك ئێمه‌ بژین نه‌ك ته‌نیا شتى نه‌گونجاوخواستنه‌ به‌ڵكو سته‌م له‌ كه‌ینونه‌ى مرۆڤایه‌تیش ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت نامومكین و مه‌حاڵ بێنینه‌ ڕام و ئه‌وه‌ش سه‌ردانه‌ له‌ حه‌سره‌ت و نه‌هاتنه‌دى،ده‌توانین نمونه‌ به‌ ژیان و پێكه‌وه‌بونى خێزانێك له‌ ماڵێكدا بێنینه‌وه‌ " هه‌ریه‌كه‌و حه‌زێك و سروشتێك و خولیایه‌كى هه‌یه‌و پڵۆسینى هه‌مووان له‌یه‌ك جۆر ویستداو پێداگیرى بۆ یه‌ك تاقه‌ت و یه‌ك بازنه‌ى دیارى كراوى سه‌پاندن  ناتوانرێت بێته‌دى "ئه‌گه‌ریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌قه‌لاش بكرێت ئاشوبێك و له‌به‌ریه‌كچونێك به‌رپا ده‌كرێت"خێزانێك به‌رجه‌سته‌نیه‌ كه‌ تاكێكى به‌ زۆرى زۆردارى سه‌پاندنى ته‌بع و تایبه‌تمه‌ندى بگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر گه‌وره‌و باوك و سه‌روى هه‌مووانیشبێت"ئه‌گه‌ر به‌ كاتى و زه‌مه‌نى سنووردارى ئاشكرا ئه‌و سه‌پاندنه‌ دروستبكات له‌ پشته‌وه‌ و له‌ دواتر كاردانه‌وه‌و په‌رچه‌كردارى قوڵ ده‌بێت و به‌رپا ده‌بێتئێمه‌ هه‌موومان دیدو حه‌زى جیاوازمان هه‌یه‌ رێزى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ى یه‌كتریش و پاراستنى سنوورى دیارى كراوى خود و نه‌به‌زینى به‌ره‌و پلیشانه‌وى سنوورى ئه‌وانى تر  ده‌بێته‌ سه‌ره‌نجامى گونجانى پێكه‌وه‌و هێنانه‌ ئاراى كه‌شێكى ئارام  ،ئه‌م پاراستنى سنوورى یه‌كتره‌ش ته‌نیا به‌ وتن نابێت"ناكرێت به‌ وتن و ده‌ربرین پاراستنى تایبه‌ت مه‌ندى ئه‌وانى تر  ببێته‌ ویردو به‌ڵام له‌ واقیعى حاڵدا  به‌ په‌ستى و گرژى جیاوازیه‌كانى ئه‌وانى تر  ببینیت و به‌ نیگاو ڕه‌فتار  به‌ره‌و شكاندنى وجودى ئه‌وانى تر به‌رنامه‌ ڕێژى بكه‌یت،به‌ڵكو ناخ و ڕاستى لێره‌دا كاریگه‌رى پۆزه‌تیفى ده‌داته‌وه‌،ئه‌و قه‌بوڵكردنه‌ى یه‌كتره‌ى كه‌ ڕاسته‌و ساغه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانێت ژیانێك و گونجانێكى ته‌واو بێنێته‌ دى ....پاراستنى هه‌موو جیاوازیه‌كان له‌سنوورى حورمه‌تى تایبه‌ت مه‌ندى و پاراستنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى سنووره‌كان ئه‌رك و ویژدان ده‌یسه‌پێنێت و عه‌قڵیش جه‌ختى لێ ده‌كاته‌وه‌"به‌ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كتر واته‌ خواستى نه‌فه‌وتانى به‌رژه‌وه‌ندى خۆت ئه‌گینا هه‌موولا هه‌ڵپه‌ ده‌كه‌ن بۆ ڕووشان و تێشكانى تایبه‌ت مه‌ندى تۆش له‌كاتێكدا تۆ وات نیازه‌ هى ئه‌وان بخه‌یته‌ ژێرپێته‌وه‌،كاتێك ده‌ته‌وێت ئه‌وانى تر نه‌هێڵیت و ته‌نیا خۆت بوونت هه‌بێت له‌ڕێگه‌ى سه‌پاندنى ویسته‌كانى خۆت و شكاندنى ویسته‌كانى كه‌سانى تر یانى دروستكردنى خواستى هه‌ڵچوون دژبه‌ بوونى خۆت"ئه‌ى ده‌بێت تۆ ئه‌وانى تر نه‌هێڵیت و بشخوازیت بونێك نه‌بێت له‌پێناو كه‌رامه‌تى خۆیدا دژت نه‌بێته‌وه‌!!"به‌ ئه‌زموونه‌كانى ڕۆژگار ئه‌م نه‌به‌زاندنه‌ى ئه‌وانى تر  دروست ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ڵه‌شه‌یى و هه‌ڵپه‌ى خواردنى به‌شى هى تر  خراپ و سه‌لب ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌..ئینجا ئه‌م تایبه‌تى پاراستنه‌ش دیسانه‌وه‌ بیردۆزه‌یه‌كى ترى هاوپێچى هه‌یه‌ ئه‌ویش "له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌ست ده‌گرێت به‌ هێشتنه‌وه‌ى حه‌زى خۆیه‌وه‌ بارى پێكه‌وه‌ ژیان و گونجانى كۆمه‌ڵایه‌تى وا ده‌خوازێت بۆ ئه‌و پێناوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاراستنه‌دا حه‌زه‌كانى ئه‌وانى تر  قه‌بوڵ بكرێت"هه‌ر نمونه‌ى ئه‌و خێزانه‌ى كه‌ وتمان له‌ ماڵێكدا پێكه‌وه‌ن و هه‌ركه‌سه‌ حه‌ز و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ ئینجا له‌ پێناو تێك نه‌چوونى شیرازه‌ى خێزانى و هه‌ڵكردن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت حه‌زه‌كانى دروستى یه‌كدى قه‌بوڵبكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ خواردنێكه‌وه‌بێت تا دیكۆر و په‌یره‌وى ڕۆژانه‌ى ماڵ له‌گه‌ڵ ناوخۆو ده‌ورو به‌ر"یانى تۆ بگره‌ هه‌ركه‌سه‌و حه‌زبه‌ جۆره‌ خواردنێكى جیاواز ده‌كات و هه‌مووانیش بیانه‌وێت شه‌مێكى ئه‌و رۆژه‌یان به‌كه‌یفى خۆى بێت! یانى هه‌ركه‌سه‌و بیه‌وێت ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رئه‌وه‌بێت ده‌بینى چى شیرازه‌ تێكچونێك ده‌خوڵقێت و چى تێكچونێك له‌و ماڵه‌ گچكه‌دا به‌رپا ده‌بێت!!ئیتر له‌وێوه‌ گه‌وره‌ترو زیاتر قیاس بكه‌و له‌ خێزانه‌وه‌ دوورتر  بۆ گه‌ڕه‌ك و دوورتریش بۆ شار!!ناگونجێت و نا ته‌ندروسته‌...به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵك و گه‌لانى دنیا بوونى قورسى هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت و ده‌یانه‌وێت ته‌نیا خولیاو ویستى ئه‌وان سه‌رووتربێت و شته‌كانى تر  ئه‌گه‌ر هه‌شبن ڕێگرى هى ئه‌مان نه‌بن به‌ڵكو خوارترو بۆ خزمه‌تى ئه‌مان هه‌بن!!هه‌ربۆیه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ سه‌خت و سوور و ئاگراویه‌ له‌دنیادا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌..ئێمه‌ له‌پێناو پێكه‌وه‌ ژیانى ئاسایى و گونجانى هه‌مووان له‌ دنیایه‌كى سه‌لیم و كه‌شێكى ئارامدا ده‌بێت دوو راسته‌ڕێى گرنگ له‌پێش بگرین و نابێت هیچیان خافڵ بكه‌ین"حورمه‌تى تایبه‌تمه‌ندى هه‌موو ئه‌وانى تر  هه‌روه‌ها  له‌ته‌كیدا قه‌بوڵكردنى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وانى تر ...هه‌روه‌ك ئه‌سه‌رێكى پیرۆز ده‌ڵێت:چیت پێخۆشه‌ بۆ خۆت ده‌بێت بۆ ئه‌وانى تر یش  پێت خۆشبێت


donderdag 3 juli 2014

ئازارێکی تولانی




 
  Ako Mirayy_ئاکۆ میرەیی



ئێوارانێك دانەهات و پیاسکەیەك لەعومرم نەبەی
دەمی هەموو خۆر نیشتنێك
دەبیە قابیزی ئەرواح و
ناخم دەچنی و کۆتم دەکەی
هێندە نەبێ ئەو رۆح لە پر دەپێچێت و
تۆیش بەوەزنی سەودای پروەی ..
ئاااای لەستەمی تۆ ... داااخ لە بێ حەیسیەتی تۆ.
ئەزانی گرانترین مردن چ مردنێکە؟
کاتێك ئازار تولانیەو نابرێتەوە
کاتێك لێڵی زوڵمەتی تۆ
تەبەق تەبەق فەزای دیدەم شەکەت دەکات
تاحەوت تەبەق مەن فەزێکیش ناکرێتەوە
وەرە با جۆرێکی ترت فێرکەم لە تالووکەدانی نێچیر
بەرگەی شەتەك و ئازار ی هەموو دەمێکت ناگرم ..!
بمسوتێنە … یان دەست لە بینم توند بکە
بەتاسانیش هەڵی مەگرە سەبرت هەبێ تا دەمرم.







woensdag 25 juni 2014

كچێك، زانكۆ، ئاینده‌



Ako Mirayy - ئاکۆ میرەیی

ئه‌و تا هه‌نوكه‌ى زه‌مانى ته‌مه‌نى به‌گه‌لێك نشێوو هه‌ورازدا تێپه‌ڕیوه‌...ئه‌و له‌حزانه‌ى بوارى هه‌یه‌و له‌ ڕابوردوى ده‌روانێت یه‌كه‌م چركه‌ ساتى چونه‌ قوتابخانه‌ى دێته‌وه‌به‌ر چاو"كاتێك دایكى ده‌ستى گرت و تا یه‌كه‌م ده‌رگاى خوێندنى گه‌یاندى، به‌مامۆستاى وت مامۆستا گیان كچه‌كه‌م نازدارى دڵمه‌، وا دێته‌قوتابخانه‌و پۆلى یه‌كه‌مى و یه‌كه‌م ڕۆژى خوێندنى له‌به‌ر ده‌ستى تۆى به‌رێزدا ده‌ست پێده‌كات....تكایه‌ئه‌مانه‌تى تۆو كچه‌كه‌م!!یه‌كه‌م دانیشتنى پۆلى قه‌ت بیرناچێته‌وه‌كاتێك مامۆستا وه‌ك به‌خێرهاتن وتى به‌قوتابیه‌كان ئاده‌ى چه‌پڵه‌یه‌كى بۆ لێبده‌ن! هه‌موو هاوڕێ پۆلیه‌كه‌ى پێكه‌وه‌ڕا به شه‌قه‌ى چه‌پڵه‌یان بۆ ئه‌به‌د به‌دنیاى خوێندن و قوتابخانه‌كردیان به‌هاوه‌ڵ و ئاشنا...گه‌رچى ڕۆژانه‌ى ژیانى ئاوێته‌ى گه‌لێك گرفتى سه‌ختى گوزه ران و ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانبوو به‌ڵام دنیاى قوتابخانه‌و شیرینى لوتفى مامۆستاكانى و هاتن و چونى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ خوشكه‌كانیدا ئاوى ئاسوده‌یى و ئارامى ده‌كرد به‌ گه‌رمى كێشه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى ژیانى دا....ئه‌و ده‌مه‌ى قه‌ت بیرناچێته‌وه‌ كه‌ له‌ زارى مامۆستاوه‌كاتێك ده‌یبیست و لێى ده‌پرسین ئێوه‌حه‌زده‌كه‌ن له‌داهاتوودا ببن به‌چى؟! دكتۆر یاخود ئه‌ندازیار یاخود مامۆستا؟!!ئاى كه‌زه‌مه‌نێكى جوانى وه‌نه‌وشه‌یى بوو كه‌له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خوشكى هاوپۆلیدا وازى مامۆستا مامۆستایان ده‌كرد و داینابوو كه‌گه‌وره‌بوو له‌داهاتوودا ببێت به‌یه‌كێك له‌و كاراكته‌ره‌وازیانه‌...داینابوو دڵى دایكه‌خۆشى كه‌م دیوه‌كه‌ى شادو پر كه‌یف بكات و ئه‌گه‌ر بۆ دوا رۆژه‌كانى ته‌مه‌نیشى بێت هه‌ربتوانێت سوێو ئازاره‌كانى بره‌وێنێته‌وه‌و به‌كه‌یف و پر شادى بكات...ئێستا كه‌ له‌ قۆناغه‌كانى زانكۆیدایه‌و وا قۆناغ به‌قۆناغ به‌ره‌و كۆتایى خوێندن ده‌چێته‌پێش مێرده‌زمه‌ى دواى ته‌واوكردنى خوێندن ده‌یترسێنێت و جگه‌له‌تاریكى و ره‌شایى هیچ ئه‌مه‌لێكى تر وه‌دى ناكات..هاوڕێیانى پێش ئه‌م كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خوێندنیان ته‌واوكردوه‌و سه‌ربارى دانه‌مزرانیان دیسانه‌وه‌بارن به‌سه‌ر دایك وباوك و وه‌خته‌بڵێین له‌حاڵى خۆیان ته‌ریق ده‌بنه‌وه‌زیاد له‌حه‌د زنۆقى بردووه‌..ئه‌و ده‌ترسێت بۆ زه‌مه‌نێكى تولانى نه‌توانێته‌وه‌ببێته‌یارمه‌تى ده‌رێكى باشى دایكى و ئینجا هه‌م پێكه‌وه‌به‌شه‌قامه‌كانى نه‌بونی و بێ وه‌زعیدا درێژه‌به‌شه‌قاوه‌كانیان بده‌ن...ئاخر بۆ و چۆن ده‌بێت ڕه‌وڕه‌وه‌ى گوزه‌رانى ئه‌م وڵاته‌هه‌روا قه‌ده‌ر بیچه‌رخێنێت و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت پلانێكیان نه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌رچوى زانكۆو په‌یمانگایانه‌؟! ئاخر یانى له‌وڵاتانى دنیا وایه‌دواى عومرێك خوێندن و ماندووبون و ته‌واوكردنى قۆناغ به‌قۆناغى خوێندن ئه‌بێت بێیته‌وه‌سفرو خوا خواى كارو گوزه‌رانى باش بكه‌یت! یانى ته‌مه‌نێك ڕه‌نج ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ستى به‌تاڵ و چاوه‌نوارى ده‌ستى خێرخوابیته‌وه‌! نابێت و قه‌تیش نابێت وڵات بێ پلان و بێ به‌رنامه‌بچێته‌ڕێوه‌...خۆ ئه‌گه‌ر وابێت زه‌مه‌ن و رۆژگار پلان بێننه‌پێشه‌وه‌ئیتر هیچ فه‌لسه‌فه‌و داناییه‌ك له‌بردنه‌ڕێوه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌نیه‌و هه‌موو كه‌سێكى ساده‌و كه‌م قاویله‌تیش باشتر نه‌یبات به‌ڕێوه‌وه‌ك ئاوا ده‌یبات به‌رێوه‌...له‌م رۆژگاره‌ى وڵاته‌كه‌ماندا هه‌زارانى ده‌رچووى په‌یمانگه‌و زانكۆ چاوه‌نوارى كه‌وتنه‌سه‌ر بوارێكى تایبه‌تمه‌ندى خۆیانن و به‌ مافى خۆیانى ده‌زانن دواى ره‌نجى چه‌ندین ساڵه‌یان دابمه‌زرێن و بتوانن گوزه‌رانێكى شایسته‌ به‌رن به‌ڕێوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌ركه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ بكات و به‌كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌ت به‌چاوكردن له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو ئه‌و فه‌راغه‌پربكاته‌وه‌و ده‌ستى خوێنده‌وارى ده‌رچوانمان له‌خزمه‌ت و داهێنان و به‌ره‌و پێش چونى گه‌شه‌ى وڵاتدا بخاته‌جوڵه‌.. ئه‌و ئێستا له‌مه‌ودواى ده‌ترسێت"له‌ نادیارى چاره‌نوس و سه‌ره‌نجامى ته‌واوكردنى خوێندنى سڵ ده‌كاته‌وه‌"وه‌خته‌كه‌ئابه‌ژیانى لێوان لێوى تاریكى بكات...خه‌ریكه‌له‌ناخه‌وه‌ئینتیماى به‌خاك و ئاوى وڵات كاڵبێته‌وه‌چونكه‌تا ئێستا واسیڵێك له‌نێوان خۆى و داهاتوى نیشتماندا نابینێت مه‌گه‌ر قودره‌تى حكومه‌ت دڵسۆزانه‌بكه‌وێته‌كارو ئه‌وو هه‌زارانى تر به‌ كارو وه‌زیفه‌ى شایسته‌ ئاشتكاته‌وه‌و وه‌ك یه‌كه‌م ساتى پیرۆزى و جوانى چونه‌ قوتابخانه‌ى به‌ چونه‌وه‌ لاى دایكه‌ ماندوه‌كه‌ى جاڕى شادى و شه‌وقى سه‌فاو خۆشى بكاته‌وه‌ به‌ ماڵه‌ بێ نازه‌كه‌یاندا...هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ حكومه‌تى دڵسۆز و خۆماڵى چاوه‌روان ده‌كرێت... ئەوى دى ئەو خۆر نشینە بڕیاریدا بۆ هەتایى خۆى بشارێتەوەو بە گڕى هەڵپروزانى جەستەى چاوەروانى دنیاى خامۆشى هەڵبژێرێت، کە ئیدى زانى نەک لە هەولێرى پایتەختیشدایە چاوى بە دیدارى دامەزراندن هەڵنایەت بەڵکو گەر لە لوتکەى قەڵاتیشدا هاواربکات کەس گوێی پێ نادات، نەیتوانى وەک هەزارانى تر بە قەلەقى و دەست نان بەروەوە کونجى نابوتى ئیختیاربکا ... نا ئەو لەدەستى ئەو حکومەتەکە بێ باکە خۆى سوتاند...!

woensdag 23 april 2014

Het verdriet van jou






Ako Mirayy - ئاکۆ میرەیی

بابان که‌رکوکی : وه‌رگێڕانی له‌ کوردییه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندی

zaterdag 25 januari 2014

‌( شەو لە دووای شەو )






یادێك لە کەناری دڵدا جریوەی دێ و
موروی چاوەرووانی دەهۆنمەوە
شەو لە دووای شەو ئەستێرەکان دەبژێرم و
پێکی تارمای نیگارت دەخۆمەوە
شەوەکانی ئەوانی تر پەمەیین و
ئاسمانی شەوانی منیش رەشی تەواو
دیدەی هەموو هەر گۆرانی و ئاوەدانی و
ئەوی منیش ماڵی چۆڵ و لانەی شێواو
شەو لە دووای شەو واقی چاوەرووانی و
تاسوخی دیدار و پێکەنینی بەیانیمە
ئەوەی هەستبێ لای من نیەو نایبینمەوە و
ئەوەی ئارامی و ئۆقرەی ناو بێ نیمە
خۆ ناشتووانی پەیامێکی کورت بنێری و
وادەی مەرگ و ژیانی تیا بهۆنیەوە
منیش زاخی ئەوەم نیە لێت بپرسم
پێش ئەوەی لێڵای چاوم دابێ تۆ دێیەوە
شەوی دادێ هەر وەک شەوانی رابووردو
پاشی قامەت ناوی دەنێم شەو لە دووای شەو
دیسان وەکو دوێنێ و پێرێ و هەتا دووای
چوار تەکبیر و سەڵاواتێ لە دیداری ئارامی و خەو
  
Ako Mirayy - ئاکۆ میرەیی









مێژوو .گه‌وهه‌رێكى گران به‌ها"دیدى من و تۆى دڵسۆز






Ako Mirayy - ئاکۆ میرەیی
  
هه‌موو ئه‌تنیك و ڕه‌وته‌ بیریارێتى و ته‌نانه‌ت تیره‌ش وابه‌سته‌ن به‌ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌ك كه‌ ناوى مێژووه‌" مێژوو دروست ده‌بێت و له‌ هه‌نگاوێكه‌وه‌ بۆ داهاتووى دوور ده‌بێته‌ كڵاو رۆژنه‌و ماهیه‌تى وجودێك كه‌ پێى ناوه‌ته‌ هه‌سته‌وه‌"به‌ڵام بۆ هه‌نووكه‌ى ئێمه‌ ئه‌و داهاتووه‌ نیاز و خواسته‌و مێژوومان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشینه‌مان بنیاتیان ناوه‌...لێره‌وه‌ دێینه‌ سه‌ر به‌هایى و مه‌تینى و دامه‌زراوى هه‌نگاوى ئێستامان به‌ حوكمى ئه‌و ڕابردووه‌ى كه‌ مێژوومانه‌..دیسان سه‌نگین نه‌زه‌ركردن له‌ ڕابوردوى مێژوومان ده‌ستپێكى به‌راییه‌ به‌ڵام خاڵى هه‌ره‌ گرنگ و ئه‌ركى لامه‌حدودى سه‌رشانمانه‌"ئه‌ى ده‌بێت من و تۆو ئه‌وانى هاو زمان و خاكمان بێ ئه‌رزش له‌ دوێنێ و ڕابوردوترمان بنواڕینوو هه‌مان كاتیش  له‌ ئه‌وانى دوور بخوازین حورمه‌ت و قورسى بۆ مێژوومان له‌به‌رچاوبگرن؟! بێگومان نا! ئه‌گه‌رى له‌به‌رچاوگرتن و دانى مه‌كانه‌ت به‌ مێژوومان له‌ ئه‌وانى تره‌وه‌ سه‌ره‌تاى گۆشه‌نیگاى ئێمه‌ مه‌زه‌نده‌ى ده‌دات و هه‌ر له‌ خودى من و تۆوه‌  له‌ بێگانه‌وه‌ جه‌سته‌یه‌ك به‌ ڕووحى ڕابردوى كه‌ ناوى مێژوومانه‌ ده‌كرێت....من لێره‌دا  ده‌مه‌وێت  باس له‌ خاڵێك بكه‌م كه‌ ناوى ده‌نێم(حورمه‌تێك بۆ كه‌سه‌ دیاره‌كانمان ئه‌ركى سه‌رشانمانه‌)و ئاواش ئه‌و په‌یڤه‌م ڕاڤه‌ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم مه‌به‌ستم له‌و قسه‌یه‌م  ( با رێز له‌ گردۆڵكه‌كانى ڕابردوومان بگرین "چونكه‌ ئه‌وان له‌ پانتایى ده‌شتى زه‌مانى به‌سه‌رچووماندا به‌رزبوونه‌ته‌وه‌و بونیان هه‌یه‌"هه‌ر به‌ كه‌م گرتنێكى ئه‌وان له‌زمه‌یه‌كه‌و ناحه‌ز و دوژمن دوورنیه‌ و بگره‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ بیكاته‌ كه‌لێنێكى كه‌نه‌كردن و داڕووخان و بن كه‌نكرنمان)...هه‌ر كه‌س له‌ئێمه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌ركى گرنگى دانى به‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مانى له‌سه‌ر شانه‌...هه‌ركه‌سیش له‌ ئێمه‌ مافیه‌تى شانازى و فه‌خر به‌ مێژووى نه‌ته‌وه‌و گه‌لمانه‌وه‌ بكات كه‌ئه‌ویش تاكێكى ئه‌م میلله‌ت و خاكه‌یه‌...ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌رزش و به‌ها نادات به‌ مێژوو؟!" یان ئه‌و باس و خواسه‌ شتێك نیه‌ له‌ دنیاى كائینیه‌تیدا!!به‌ دڵنیاییه‌وه‌  ئه‌و قابیلیه‌تى نیه‌ وه‌ك تاكێكى ئه‌م میلله‌ته‌ بوونى بگوزه‌رێنێت!با هه‌ر خۆى بفرۆشێت...ڕابردوو به‌ سه‌لب و ئیجابیه‌وه‌ بووه‌ به‌   مێژوومان  پێویسته‌ شانازى چاكه‌كانى بكه‌ین و بینرخێنین و كه‌سه‌ ماندووه‌كانى ئه‌و پێناوه‌ باس بكه‌ین و نه‌وه‌و ده‌وروبه‌ریشمان له‌وه‌ ئاگاداربكه‌ین..وه‌ ناشیرین و نشێویه‌كانیشمان هه‌ر مێژوون و برینیان ناكرێت به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌ پێوانه‌ى ئه‌زموون و دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌هه‌ر پێویسته‌ به‌ نه‌وه‌كانى بناسێنین و ئه‌وانى تریش ئه‌گه‌ر پرسیان ڕوونكردنه‌وه‌و په‌نجه‌ ئاماژه‌كردن بۆ برین و هه‌ڵه‌كان شتێكى سانایه‌ به‌ڵام به‌ نیازى چاك یان  چاكه‌ى سبه‌ینێ و دواتر...مادام ڕابردووه‌كان به‌شێكن له‌ جه‌سته‌و  برینیان مه‌رگى ئه‌مێستاى پێوه‌بێت  ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌برى سه‌ر ئێشه‌ى ئازارو سوێى ئه‌و برینكاریه‌ چاره‌سه‌ر له‌ پێشترو دانایى تره‌...به‌ جۆرێك هه‌م وه‌چه‌ى سبه‌ینێ ئه‌زموونى لێ بنیات بنێت و دووباره‌ى نه‌كاته‌وه‌ و  هه‌م خه‌ڵكى نامۆش نه‌یكه‌ن به‌ مه‌نفه‌زى شكاندن و كه‌چكردنمان...من به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى ده‌زانم كه‌ هه‌مومان حورمه‌ت و رێزى شایسته‌و گه‌وره‌ له‌ دیاره‌كانى میلله‌تمان بگرین " ئه‌وانه‌ى كه‌ مۆمێكبوون و خشتێك بوون و به‌ ئاره‌قه‌و تنۆكى خوێنیان ڕێگه‌ى كاروانى خه‌ڵك و وڵاتیان نورین كردین و بیناكردین..ئه‌وانه‌ مێژوون و گرنگى دان به‌ ئه‌وانى مێژوو ماناى بوون و زیندویه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت...نه‌فره‌تیش بكه‌ین له‌و ده‌ستانه‌ى كه‌ دارى بێگانه‌ ده‌گرن و له‌ مه‌زادى دوژمناندا هه‌راجى ویژدان و كه‌ینوه‌نه‌ى خۆیان كردووه‌و بۆ نان و دینار شتێكیان نه‌ماوه‌ بیفرۆشن...ئه‌وانه‌ هه‌ر چه‌ند رۆژێكى تره‌و هه‌ر به‌ نوكه‌ى نێزه‌ى  دووژمنان گلۆره‌ى زبڵدان ده‌كرێنه‌وه‌...ئه‌مه‌ك و خۆشه‌ویستیم بۆ پارێزه‌رانى مێژوو"داكۆكى كارانى بوون و حورمه‌تى دان  به‌ به‌هاو نرخى مێژوو"هه‌موو زمانێك و هه‌موو قه‌ڵه‌مێك كه‌ له‌ پێناو پاراستن و نرخاندنى مێژووماندا هیچ له‌مپه‌رێك ڕاى ناگرێت


حەڕان - ڕحا - باکووری کوردستان
Harran - Riha - Bakûrî Kurdistan
Harran - Riha - Noord Koerdistan


KURDISTAN


vrijdag 24 januari 2014

ڕۆمانی من و سه‌فه‌رێكی به‌رده‌وام




ڕۆمانی من و سه‌فه‌رێكی به‌رده‌وام
نوسینی : - ئاكۆ میره‌یی
دیزاینی به‌رگ : - دیزاینه‌ری گه‌وره‌ مامۆستا هیوا تاوگۆزی